سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە جێبەجێیکردوە و ئەوەی ئێستا بەغدا دەیکات تەنها بیانوە و بابەتی مووچە وەک کارتێکی سیاسی دژ بە هەرێم بەکاریدەهێنێت".
مونا قەهوەچی، سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی حکومەتی بەغدا بەرامبەر بە مووچەخۆران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دەیکات دژ بەهەموو یاسا و دەقە دەستوریەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵیە.
ڕاشیگەیاندووە" مانگ لە دوای مانگ بە بیانوی جیاواز مووچە دوادەخات، مووچەیان کردۆتە وەسیلەیەک بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
"لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، ناکۆکیەکان چەند گەورەبن نابێت بهێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەبێت".(مونا قەهوەچی وتی).
وتیشی" گرنگیشە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق هاوکار و هەماهەنگ و یەکریزبن بۆ ڕێگری کردن لەهەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی بەزوویی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان".