ژنێکی کوردی هەڵگری رەگەزنامەی فینلاند لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە لە ئیستانبوڵ دەستگیر دەکرێت

خانمێکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەڵگری رەگەزنامەی فینلاند بووە لەکاتی گەشتکردنی بۆ شاری ئیستانبوڵ ئەستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ٣ی تەلەفیزیۆنی فینلاند بڵاویکردووەتەوە کە خانمێکی کورد هەڵگری ڕەگەزنامەی فینلاند کە ١٥ ساڵە لەم ولاتەیە، گەشتی بۆ شاری ئیستانبوڵ ئەستەمبوڵ کردووە،  پۆلیس و هەواڵگری لە بۆسەدابوون و دەستگیریان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە باڵوێزخانەی فینلاند لەو وڵێ‌تە ئاگای لە ڕووداوەکەیە، لەهەوڵی ئازادکردنیدان، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر ناو و تەمەن کەسەکە نەداوە، ناوبراو نزیک بووە لەو پارتە ئۆپۆزسیۆنانەی کوردستانی باکورەوە ، تەنانەت پەیوەندی بە هەواڵگری فینلاندیشەوە کراوە، ئەوان پشتیاڕاستیان کردووەتەوە کە ئەو پارتە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارە کوردییە جووڵەیان هەیە.

بە پێی هەواڵەکە ئەو خانمە دیلکراوە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتە و کەسایەتییەکی ناسراوی ناو ڕەوەندی کوردییە، لە زۆر کار و چالاکی ئاشکرا پارتی ناوبراو بەشدار بووە، فینلاند داوای کردووە کە ئەگەر ئەو خانمە هەر تۆمەتێکی دراوەتە پاڵ ئەوا زیندانی و دادگایی کردنی بۆ فینلاند بگوێزرێتەوە.






PM:11:28:21/08/2024