" لە پرۆژە یاسای بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ هیچ دامەزراندنێک نییە"

نوێنەری وانەبێژان دەڵێت" پرۆژە یاسای بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ هیچ دامەزراندنێک نییە".

عەلی رەئوف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق دەڵێت لە پرۆژە یاسای بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ هیچ دامەزراندنێک نییە بە پلەی وەزیفی بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنین".

راشیگەیاند"  ئێمەی نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی دەبین بەهەماهەنگی هەر دوو لادا دەبێت کەسی مامۆستایانی وانەبێژان یەکلایی بکەنەوە پێش دەسپێکی دەوام ، بەهیچ شێوەیەک بەبێ سەرچاوەی باوەرپێکراو هیچ شتێکم نەوتووە ناڵێم کاری نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژمان بەشێوەیەکی پەروەردەیی کردوومانە تاوەکو ئێستا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبین.".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا مامۆستایانی وانەبێژ و میلاک لە سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و وتیان ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت دەو ام دەستپێناکەین".




AM:09:29:22/08/2024