بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاواى كوردستان، دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە شاری قامیشلۆی له ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.
ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆی هێرشەکەی تورکیاوە ناوەندێکی ئاسایشی شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج کە زیانێكى زۆرى مادى ههیه، بەڵام تائێستا زیانه گیانیهكان نهزانراون.