لیژنەی ئەمنی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەکرد

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی ژمارەیەک نوێی دەکرد و دەڵێت" پێویستە هەموو دامەزراوە حكومییەكان بێلایەن بن". 

بەپێی ئەو رێنوێنییانەی کە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن دەبن لە بانگەشەى هەڵبژاردن و هیچ پێداویستیەک لە بەرژەوەندى کاندید و حزبێک بەکارناهێنرێت و بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم دامودەزگاكاندا قەدەقەغەیە.

هەروەها لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە" فەرمانبەران لە كاتی دەوامی فەرمی خۆیان نابێت بانگەشە بۆ هیچ لایەنێك بكەن و نابێت دامودەزگاكان بەكار بهێنرێن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی (سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین) ٣٢ كاندیدی سەربەخۆ هەیە، هەروەها شەش كاندیدی توركمان و سێ كاندیدی مەسیحی و ١٢ حزبی سیاسی و دوو هاوپەیمانى، بە فەرمی لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای عێراقەوە تۆمارکراون، کێبڕکێ لەسەر ٣٨ کورسی گشتی و ١ کورسی تورکمان و ١ کورسی مەسیحی دەکەن. 



PM:01:51:22/08/2024