ماوەی دوو ڕۆژە لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە کە نزیکەی ١٠٠ دینار چووەتە سەر نرخەکەی.
لە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ (٨٥٠) دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی زیاتر بەرزبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر لە نێوان (٩٢٥ بۆ ٩٣٥) دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
هەروەها نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی بڕی (٢٥) دیناری چووە سەر بۆ هەر لیترێک لە (٨٥٠) دینارەوە نرخەکەی بەرزبووەوە بۆ (٨٧٥) دیناری عێراقی.