پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ رادەگەیەنێت

بڕیارە مانگی داهاتوو وەزارەتی پەوەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری بکات. 

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بە مەبەستی دیاریکردنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ، مانگی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی ئەم مانگە کتێبی مەنهەج لە سەرجەم قوتابخانەکان دابین دەکرێت.

وتیشی" حکومەتی هەرێم ٥ هەزار و ٨٨ گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی پەسەند کردووە". 

دوێنێش وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی، وەک دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە عێراق دیاریکرد، هەروەها داواشی لە مامۆستایان کرد کە لە رۆژی ١٥ی ئەیلولەوە پەیوەندی بە خوێندنگە و قوتابخانەکانیانەوە بکەن. 



PM:03:46:22/08/2024