گوندێکی سنوورى شارباژێڕ بۆردومانکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ دووجار گوندى گەڵاڵە لە سنوورى شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا دووجار گوندى گەڵاڵە لە سنوورى شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکانی تورکیا شوێنى نیشتەجێبوونى هاوڵاتییانی کردوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانى و مادییەکان نەزانراون. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە كامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار جار بۆردومانی (باسکی بێرییان و گوندی گوندەژۆری)یان کرد لە دەڤەری باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان، هەروەها چوار جاریش بۆردوومانی (شاخی برزووت و کڵاوە)یان لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت کردووە کە بەشێک لە پوش و پاوان و دارستانی ئەو شاخانە سووتاون. 



PM:04:24:22/08/2024