کەشناسێک: شەپۆلێکی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی بە جێگیری دەمێننەوە و دوو سبەی سەرلەنوێ بەرزدەبنەوە".  

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ و ئەمڕۆ (٢ بۆ ٣) پلە نزمدەبنەوە و سبەینێش بە جێگیری دەمێنێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئاب شەپۆلێکی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی ڕابردوو بەرزدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت (٥ - ١٥)کم/ک ئاراستەی با رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوا دەبێت. 

هەروەها ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، لە کاتە جیاوازەکانی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بۆ کاتەکانی شەو پێشبینی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارانێکی زۆر دەکرێت لە زۆرێکی ناوچەکانی مەککە و مەدینە لە خۆرئاوای سعودیە و وە ناوچەکانی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای ئێران وە لە بەشێکی ئەو ناوچانە ئەگەری بارینی ٣٠ ملم تا زیاتر لە ٥٠ ملم باران ھەیە و ئەمەش ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت. 



PM:06:51:22/08/2024