وەفدێکی یەکێتی دەچێتە بەغدا، ئامانجەکەی دیارنییە


میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە وەفدێکی یەکێتی سەردانی بەغدای کردووەو دوو رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ سەرۆک کۆمارو لایەنەکانی تر کۆدەبێتەوە، بێ ئەوەی ئامانجی چوونەکە و کۆبوونەوەکان دیار بێت.

میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە وه‌فدێکی یه‌كێتی کە پێكهاتبوون له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له‌ عومه‌ر فه‌تاح و رزگار عه‌لی و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د کردووەو بڕیاره‌ سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا دوو رۆژ بخایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق  كۆده‌بنە‌وه‌و باس له‌بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر ده‌كرێت.

تا ئێستا بەدیاریکراوی هۆکاری سەردانەکە ئاشکرا نییەو ناشزانرێت ئەگەر بۆ گفتوگۆکرن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا لەسەر کێشە هەڵپسێردراوەکانی نێوان بەغداو هەرێم رۆشتوون، بۆ لیژنەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان نەچووە؟ 




PM:12:55:31/10/2014