بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: شێرپەنجە لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند" ئاماری شەش مانگی رابردووی ٢٠٢٤ بەراورد بە ساڵی پارو ساڵی پێشتریش لە بەرزبوونەوەدایە".

لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان کە " سپی " ش ئامادە بوو د. ئایاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند" ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە شەش مانگی ساڵی ٢٠٢٤ دا کۆدی نەخۆشی بۆ ٣٢٠٠ کەس کراوە، لەو ژمارەیە ١٤١٦ کەسی تووشبووە شێرپەنجە بووە، ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی پار و پێرار لە هەڵکشاندایە".

ئەو دەشڵێت " هەڵکشانەکە بەو جۆرە نییە". ( مەبەستی زۆر نییە ).

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " جۆری تووشبوونی مەمک زۆرترینە کە لە ١٨% تووشبووانە".

د. ئایاد نەقشبەندی داوا لە بەرپرسان دەکات کە پێویستە سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستاندا نییەو ساڵانێکیشە حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە ئەو سەنتەرە بکاتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ئەم لینکە بکەرەوە.. 




PM:09:40:22/08/2024