هێزەکانی رزگاری عەفرین ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی سەربازێک و ٨ چەکداری سوپای تورکیای لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.
هێزەکانی رزگاری عەفرین، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە ڕۆژانی ١٣ بۆ ١٨ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە (مارع، شێراوا و باب) له كانتۆنی عەفرین دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامداوە".
هێزەکانی رزگاری عەفرین راشیگەیاندووە" لە ئەنجامی چالاکیەکەدا سەربازێک و ٨ چەکداری تورکیا کوژراون، هەروەها ٣ سەربازی تورکیا و ٩ چەکداری دیکەش بریندابوون، چەکێکی دۆشکاش بە تەواوەتی لەناوبران".