لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەلاتی کوردستان پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە لە ئاکامی ڕوداوێکی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سنە بۆ دیواندەرە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاماژە بەوەش دەکەن ڕوداوەکە لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لە جۆری پەیکان و سایپا لە نزیکی بەنداوی قشڵاقی سنە ڕویداوە و لە ئەنجامدا پێنج سەرنشینی یەکێک ئۆتۆمبێلەکان سوتاون و گیانیان لەدەست داوە.
پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سنە لەو بارەیەوە رایگەیاند" شۆفیری ئۆتۆمبێلی سایپا کە بە هۆی ماندبونییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئەو ڕوداوەی لێکەتوەتەوە".
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ساڵانە زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش کەمئەندام یا خود بریندار دەبن.