ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئاب سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگهیاند"عێراق پێویستی بە نەوتی ھەرێمی کوردستان هەیە بەڵام ڕیگریشە لە بەردەم هەناردەکردنەوە نەوتەکەدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە"حکومەتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی پێویستە هەرێم ھەناردەی بکات، ئەوان لە نەوتی خۆیان و بەسرە ھەناردەی دەکەن، ئەوەش لە یاسای بودجەدا ھاتوە، عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بکات، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی ٧٠ ترلیۆن دینار کورتھێنان لە بودجە ھەیە".
راشیگەیاندووە"تا ئێستاش کێشەی گەورە لە نێوان عێراق و ئۆپیک ھەیە بەھۆی ئەوەی عێراق پابەندی ئەو بڕە نییە کە بۆی دیاریکراوە کەم بکرێتەوە".
جەختیشکردۆتەوە"عێراق خەم ساردە لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان دەیانەوێت تەنها نەوتی خۆیان بڕواتە دەرەوە".
وتیشی"عێراق نایەوێت ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خۆی کەمبکاتەوە و لە ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە بکرێت"
باسی لەوەش کردوە" پێیان وایە تێچوی نەوتی خۆیان کەمترە، بۆیە لە دوایین دانیشتن لە نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر چەند پرەنسیپێک بڕیاردرا گۆڕانکاری لە گرێبەستەکاندا بکرێت".
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە" پابەندن بە بڕیاری دیاریکراو کە لە بودجەدا ھاتوە کە تێچوی ھەر بەرمیلێک ناگاتە ١٠ دۆلار، کەچی کۆمپانیاکان دەیانەوێت لە ٢٠ دۆلار کەمتر نەبێت و تێچوی ھەر بەرمیلێکیش بۆ گواستنەوە شەش دۆلار بێت".