بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە ناو تونێلی دەربەندیخاندا دوو کەس لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.
بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی دهربهندیخان، ڕایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان بارههڵگرێك بهسهر ئۆتۆمبێلكی بچووکدا كهوتووه کە پێنج سەرنشینی تێدا بووە و سەرجەمیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە برینداری لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەرهێندراون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون.
هەروەها داوا لە شۆفێران دەکەن، بەهۆی داخستنی رێگاى (سلێمانى - دەربەندیخان)، رێگاى شاخى بەرانان بەکاربهێنن.
"بەهۆی مەترسی تەقین و سووتانی تەنکەرەکە کە لەناو تونێلەکە وەرگەراوە پێویستی بە کات دەبێت تا رێگاکە دەکرێتەوە". (هاتووچۆی دەربەندیخان وا دەڵێت)