بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو کچێکی گەنج بە هۆکارێکی نادیار لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانی لەدەستداوە".
رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لە لێدوانێکدا بە رادیۆی دەنگی راگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ هەینی تەرمی کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ناحیەی رزگارییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بە سووتان گیانی لەدەستداوە".
وتیشی" نازانین کچەکە بە چی سوتاوە، هەر بۆیە بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە".