ژنە چالاکوانێک کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە چابەهار بۆ ماوەی دوو هەفتە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیلهام ئوستادی، چالاکوانی بەلووچ تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئێرانشار لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی زاهیدان بە تۆمەتی "چالاکی دژ بە حکومەت" سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیلهام ئوستادی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری چابەهار دەستگیرکرابوو و دوای ١٢ ڕۆژ بە کەفالەتی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.