وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کاندیدبوونی شێروان شێروانی لە لیستی ڕەوتی هەڵوێست رەتکردەوە کە لە بازنەی هەولێر سهرۆكی لیستی رهوتهكه بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کاندیدبوونی شێروان شێروانی لە لیستی ڕەوتی هەڵوێست رەتکردووەتەوە کە کە سەرۆکی لیستەکە بوو لە بازنەی هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کۆمسیۆن ناوی سەرجەم کاندیدەکانی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق و دەستەی دەستپاکی هەرێم و عێراق کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی ناوخۆ بێجگە لە شێروان شێروانی چەند کاندیدێکی دیکەشی بە پاساویی یاسایی رەتکردووەتەوە.