بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و شەقامێکى سەرەکییان داخست.
کەمێک پێش ئێستا دانیشتووانی گەڕەکی تۆپزاوای ئەحمەدی لە شاری هەولێر، دژی بێئاوی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و شەقامی سەرەکی (هەولێر - کەرکوک)یان بە ڕووی شۆفێراندا داخست.
دانیشتووانی گەڕەكی تۆبزاوای ئەحمەدی ئاماژە بەوەدەکەن کە ماوەی ٨٤ ڕۆژە گەڕەکەکەیان بێ ئاوە و تائێستاشج لەلایەن بەرپرسانی پارێزگای هەولێرەوە وەڵام نەدراونەتەوە.
هەروەها هۆشداریش دەدەن کە ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت خۆپیشاندانی گەورەتر ئەنجام دەدەن.
دەشڵێن" سێ ڕۆژ جارێک لە هەفتەیەکدا ئاو بە تانکەر دەکڕین بە ٢٠ بۆ ٢٥ هەزار دینار کە کۆی گشتی ماڵەکان تەنیا لەسەر یەک بیرە کە ئەوەش بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەرمان".