ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە یەكەم كۆبوونەوەی ٣ بڕیاری دەرکرد

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەبێ‌ پارتی و بەشداری عەرەب و توركمانەكان كۆبووەوە و سێ‌ بڕیاری دەركرد.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئاب، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی ٩ ئەندامی یەكێتی و مەسیحی و بەشێكی عەرەب و توركمانەكان كۆبووەوە، بەڵام ٧ ئەندامی ئەنجوومەن لە (پارتی و بەشێكی عەرەب و توركمان) بایكۆتیان كرد.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی پارێزگا سێ‌ بڕیاری داوە، كە بریتین لە:

١- دروستکردنی لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگا.

٢- دروستکردنی لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی ئەو فراکسیۆنانەی بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنیان کردووە.

٣- دانانی میکانیزمێک بۆ دامەزراندنی ٧٠٠٠ پلە وەزیفی، کە بۆ کەرکوک دانراوە.

لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی ٩ ئەندامی و بایكۆت كردنی ٧ ئەندامی كۆبووەوە و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار و عەرەبێكیش بۆ سەرۆكی ئەنجوومەن هەڵبژێردران.



PM:06:27:24/08/2024