گەنجێک لە هەولێر لە شەڕەتەقەدا کوژرا

لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕەتەقە لە پیشانگایەک لە هەولێر گەنجێک کوژرا و دو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان ڕوداوەکە ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئاب لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل ڕویداوە و کوژراوەکە ناوی ئاری ڕەحمانە دانیشتووی شەقڵاوەیە و تەمەنی ٣٦ ساڵە.

زانیارییەکی زیاتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بڵاونەکراوەتەوە



PM:08:39:24/08/2024