لە رووداوێکی هاتوچۆ لە باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 

بەگوێرەی زانیارییەکان  ئەمڕۆ ٢٤ی ئاب رووداوەکە لەنێوان دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر رێگای سەرەکیی ئەرزینجان - سێواس روویداوە.

لە شوێنی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو لە سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستداوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، شۆفێر و سەرنشینی یەکێک لە بارهەڵگرەکان بە برینداریی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئەرزینجان.

منداڵەکە لە نەخۆشخانە سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، گیانیلەدەستداوە، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کە گیانیانلەدەستداوە، دوو هاوسەر و منداڵەکەیان بوون.




PM:09:02:24/08/2024