یاریدەدەرێکی سەرۆکی حکومەتی(ماوە بۆ درێژ کراوەی) هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچە دوا بکەوێت هەموان هێرش دەکەنە سەر حکومەت، دەشڵێت، نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه سه‌رپه‌رشتی بایۆمه‌تری مووچه ده‌كه‌ن روونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆی ده‌گوترێ ژماره‌ی مووچه‌خۆران زیاد بووه".
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئاب ڕایگەیاند"ئه‌گه‌ر مووچه بێت هه‌مووان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی و ده‌ڵێن، ئێمه كردمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ دوابكه‌وێ هه‌مووان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت".
حه‌ملان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کردوە" له وه‌ته‌ی مووچه چووه‌ته سه‌ر به‌غدا هه‌موو مانگێك دواكه‌وتووه، ئه‌وه راست ده‌رنه‌چوو كه هه‌ندێك كه‌س و حزبی نوێ پێشتر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد ده‌یانگوت بچێته سه‌ر به‌غدا چاك ده‌بێت".
رێباز حه‌ملان داوای كرد كه نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كه سه‌رپه‌رشتی بایۆمه‌تری مووچه ده‌كه‌ن روونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆی ده‌گوترێ ژماره‌ی مووچه‌خۆران زیاد بووه.
وتیشی"ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات بڕیارێكی سیاسییه و بۆ سزادانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گینا ناكرێ مووچه له‌سه‌ر ١٠ كه‌س رابگیرێت ئه‌گه‌ر تێبینی له‌سه‌ر هه‌یه، بۆیه ئه‌وه پیلانه به‌غدا ده‌یگرێ، بوونی ناوی سیانی و بابه‌تی له‌و جۆره له‌لیستی مووچه راست نییه".
.دووپاتیشی كرده‌وه" لیستی مووچه‌ی مانگی ئاب ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم شه‌وڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و لیستی مانگی حه‌وت بنێرنه‌وه".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" ئه‌و هه‌موو نووسراوه‌ی هێنان و بردنه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كێشه‌ی مووچه له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌یان كردووه كه ئه‌و هه‌فته‌یه مووچه خه‌رج بكرێت و تێبینییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ".