بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئاب ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ژمارە و بڕی پێویست بۆ مووچەی مانگی تەمووز بڵاوکردەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بۆ ڕای گشتی و سەرجەم و ڕاگەیاندن و میدیای کوردستان ڕوون دەکەینەوە:
زیادکردنی ناوی ٣٠ هەزار مووچەخۆر لە لیستی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، لە ڕاستیدا لیستی مووچەی مانگی تەمووز بەم جۆرەیە:
١-کۆی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لیستی مانگی تەمووز بە (مەدەنی و سەربازی و خانەنشین) بریتییە لە (١،١٣٢،٣٩٠) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و سێسەد و نەوەد کەس، لە کاتێکدا کۆی ژمارەی مووچەخۆران لە مانگی حوزەیراندا بریتی بووە لە: (١،١٣٢،٩٦٧) یەک ملیۆن و سەد و سی و دووهەزار و نۆسەد و شەست و حەوت کەس، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دوای وردبینی تەمویلی بۆ خەرج کردوون، ئەمەش دەریدەخات کە لیستی مووچەی مانگی تەمووز (٧) کە تا ئێستا تەمویلەکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە (٥٧٧) مووچەخۆری کەمترە لە لیستی مانگی حوزەیران، کە ئەوانیش فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی بوون و لەو مانگەدا خانەنشین کراون، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەکانیان ناویان نەخراوەتە ناو لیستی مووچەی خانەنشینان.
٢-تەمویلی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز (٧) دوای لێ بڕینی خانەنشینی و باج و لێ دەرکردنی بوودجەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کە بڕەکەی (٥٤،٢٠٨،٠٠٠،٠٠٠) پەنجا و چوار ملیار و دووسەد و هەشت ملیۆن دینارە، بریتییە لە (٩٥٦،٨٧٦،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و پەنجا و شەش ملیۆن دینار کە ئەوەش نزیک و هاوشێوەی تەمویلی مانگەکانی ڕابردووە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوای وردبینی تەمویلەکەی خەرج کردووە.
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٤/٨/٢٠٢٤