پرۆفیسۆر و کەسایەتییەکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

عەلی قلیچ پرۆفیسۆر و کەسایەتی نەتەوەی ڕووناکبیری کورد (باکوری کوردستان)، لە وڵاتی فەڕەنسا کۆچی داوایی کرد.

ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاندووە" دکتۆر عەلی قلیچ کەسایەتی نەتەوەیی، ڕووناکبیر و سیاسەتوانی کورد لە وڵاتی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد". 

دەشڵێت" ئەو بە لێکۆڵینەوە و نووسین و بەرهەمەکانی خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان کردووە". 

عەلی قلیچ لە ساڵی (١٩٤٥) لە ناوچەی دێرسیمی باکووری کوردستان لە دایکبووە، دکتۆرای فەلسەفەی لە فەڕەنسا وەرگرتووە، جیا لەوەی بەشێوەی زانستی شارەزایی لە هەموو زاراوەکانی کوردیدا هەبوو شارەزای زمانەکانی فەرەنسی‌ و ئینگلیزیی و تورکیش بوو.

عەلی قلیچ پڕۆفیسۆر و کەسایەتی نەتەوەی ڕووناکبیری کورد و سیاسەتوان‌ و لێکۆڵەر لە بواری کوردناسی‌ و مێژووی کورد بووە. 

هەروەها دامەزرێنەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی کوردستان بوو لە وڵاتی فەڕەنسا، لەو ناوەندە مێژووی کوردی ئەرشیف کردووە.



AM:09:15:25/08/2024