لە شاری هەولێر ڕێگری لە خۆپیشاندانێکی فەرمانبەرانی گرێبەست کرا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجام بدرێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە ڕێگری لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوکراوەنەتەوە و ڕێگە نادرێت خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەنجام بدرێت.
بڕیاربوو کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست ساز بکرێت و تێیدا داوای دامەزراندی هەمیشەیی بکەن.