ئەمڕۆ یەکشەممە بە بۆنەی (٣٦)مین ساڵیادی ئەنفالی ناوچەی بادیناندا بەرپرسانی هەرێم چەند پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە حكومەتی عێراق دەکەن "قەرەبووی جینۆساید و تاوانانە بكاتە كە لە دژی میللەتەكەمان کراون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاندووە" ئامانجی ئەو تاوانەی ڕژێمی پێشووی عێراق شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پشتیوانیكردنی شۆڕش و درێژەپێدان بە سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیی كوردستان بوو".
دەشڵێت" پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆساید و تاوان و هەموو ئەو ستەمكارییانە بكات كە لە دژی میللەتەكەمان ئەنجام دراوە".
لەلایەکی دیکەشەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، هەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندوه، بۆیه دووباره داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێت باشتر خزمه‌ت به كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان بكرێت و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ده‌بێت عێراق په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌ربگیرێت و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگه‌ر بكه‌ین".
لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، وتی" دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقي خۆی جێبەجێ بکات و بەشێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە".
وتیشی" حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێخی ناکات".