هێزەکەی حەشدی شەعبی لە سنوری گوڵەجۆی ئیدارەی گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنترۆڵی کێڵگەیەکی نەوتیان کردبوو، پاشەکشەیان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی "س پی ' دوای هاتنی هێزێکی زۆری پێشمەرگە بۆ ناوچەکە و چارەسەرکردنی لەسەر ئاستی سەرەوەی یەکێتی و حەشدو حکومەتی عێراق، کێشەکە چارەسەرکراو هێزەکانی حەشد پاشەکشەی کرد.
میدیاکانی یەکێتی بڵاویکردەوە" دوای پەیامەكەی یەكێتی و جوڵەپێكردنی هێزەكانی، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە هێنرابووە سنووری گوڵەجۆی گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید پاشەکشەی کرد".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بە ١٠٠ ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هامەر و کەرەستەی سەربازی چوونە سنووری ئیدارەی گەرمیان و ئەو گروپە دەستی بەسەر کێڵگەی چاڵاو خالیدی سنوورەکەدا گرت.