لە ئەنجامی تۆپبارانی
سوپای تورکیا ئاگر لە گوندەکانی ناحییەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی کەوتووەتەوە
و لە گوندی (ئەلکیشکێ) چەند ماڵێك سوتاون و چوار دەوری گوندەکە بووەتە ئاگر.
پەیامنێری( سپی)
رایگەیاند" بەهۆی تۆپبارانی هەرەمەکی
تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەربووەتە چەند گوندێکی قەزای ئامێدی و هەروەها ئاگر لە
سەنتەری گوندی (ئەلکیشکێی) سەر بە ناحییەی کانی ماسێ دەوروبەری گوندی میسکا لە سەرجادەی
گشتی ئەوناوچەیە کەوتووتەوە.
راشیگەیاند"ماڵ و خانوی هاوڵاتیانی گوندیئەلکیشکێ
و گورستان و رەز و باخەکانیشیان سوتاون، و بۆ پاراستنی خۆیان دانیشتوانی گوندەکە
چوونەتە شوێنێکی تایبەت".
بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر لە پێنج گوند کەوتۆتەوە و دانیشتووانی گوندێکیش گیریان خواردووە.
لەمارەوە کامەران عوسمان ئەندامی cpt رایگەیاند" بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ئاگر گەیشتۆتە ناو گوندەکانی "مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ".
وتیشی" ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتۆتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە. بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە و ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٩ خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان".
"ڕێژەی دارستان و پوش و پاوەنی سوتاو بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، بە ٢،٤٠٠ دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت".
بۆ بینینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن:https://t.me/speemedia