حەج و عومرەی هەرێم: ناوی نوێ بۆ حەج تۆمارناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کورستان وتی" ناوی نوێ بۆ چون بۆ سعودیە بەمەبەستی حەجکردنی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ تۆمار ناکرێت، تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر فۆڕمیان پڕ کردوتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کورستان ڕایگەیاند،" پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری دا، تیروپشک بۆ ئەوناوانە بکرێت، کە پێشوتر فۆرمیان پرکردۆتەوە بۆ چونە حەجی ساڵی ٢٠٢٥" .

پشکی جێگیری ساڵانەی عێراق بۆ حەج ٣٣ هەزار کەسە، بەڵام ساڵانە سعودییە ژمارەکە زیاد دەکات، هەروەها بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، چوار هەزار و ٦٨٥ حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعودیەیان کرد.




PM:05:14:25/08/2024