فەرماندەی سوپای پاسداران: بەمزوانە ھەواڵی خۆش لەبارەی وەڵاممان بۆ سەر ئیسرائیل دەبیستن

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەمزوانە ھەواڵی باش لە بارەی وەڵامیان و ھێرشکردنەسەر ئیسرائیل دەبیستن

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە یاوەری وەفدێک سەردانی مەرزی خوسرەوی نێودەوڵەتی لە کرماشان کرد و ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربون لە رەوشی زیاترەکارانی چلەی ئیمام حسێن کە گەشتی کەربەلا دەکەن. 

سەلامی لە کاتی سەردانەکەیدا لە وەلامی پرسیارێک سەبارەت بە کاتی جێبەجێی کردنی هەڕەشەکانیان لە ئیسرائیل رایگەیاند، بەمزوانە ھەمو لایەک ھەواڵی خۆش لە بارەی وەڵامی وڵاتەکەیان بۆ سەر ئیسرائیل دەبیستن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٣١ی تەمموزدا ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی حەماس لە تاران کوژرا و لێپرسراوانی ئێران چەندین جار بەڵێنی ھێرشکردنەسەر ئیسرائیلیان داوە و بەڵام تا ئێستا هێرشەکەیان ئەنجامنەداوە



PM:06:16:25/08/2024