ڕێكخراوی هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٩١ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون

ڕێكخراوێکی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨٥٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون، دەشڵێت: لە کۆی ٣٧٤حاڵەتی لەسێدارەدانیش ٩١ هاوڵاتیی کورد لە سێدارەدراون.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥ی ئاب لە نوێترین ئاماردا بڵاویکردەوە" لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە تا ئێستا ٨٥٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون".

ئاماژەی بەوەشکردوە" لە کۆی ٨٥٠ دەستگیرکراوەکە، ٤٢٠ کەسیان کوردن و ٩٧ـیان تورك و ١٢٥ کەسیشیان بەلوچ و ٢٥ قوتابی و ٢٢ مامۆستای قوتابخانە بون".

باسی لەوەشکردوە" تەنها لەمساڵ ٣٧٤ حاڵەتی لە سێدارەدان لە ئێران تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٩١ کەسیان کورد بون، کە ١٢ حاڵەتییان لەسەر کەیسی سیاسیی لە سێدارە دراون".

ئەوەشی ئاشکراکردوە" لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە ١٧  كه‌س له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ هەشت له‌وانه‌ كورد بون".




PM:10:37:25/08/2024