لە سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هێزەکانی ئاسایش دوای تاکسییەک دەکەون کە پێشتر زانیاریان هەبووە مادەی هۆشبەریان پێبووە، لەگەڕەکی سەرچنار رووبەرووبوونەوە روودەدات و دوو بازرگانەکە بە برینداری دەستگیردەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لە راگەیاندنێکدا دەڵێن" بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ."
لە راگەیاندنەکەدا ئاشکراشکراوە لە لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.