ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ی ئاب لە دادگای فیدراڵی بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانەوە داوای یاسایی لەسەر هەردوو سەرۆک وەزیران، سودانی و مەسرور بارزانی تۆمار کرا.
دەریا محمەد حەوێز کە مامۆستا زانکۆی لە کۆیە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەیتی" ئەمڕۆ لە رێگەی چەند پارێزەرێكەوە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق داوامان لەسەر هەریەك لە محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە".
ناوبراو کە کاندیدی لیستی هەڵوێستە لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " بێ باکی حکومەتی هەرێم لە ژیان و گوزەرانی خەڵک هەموو سنورێکی تێپەڕاندوە کە نزیک دەبینەوە لە ٦٠ رۆژ لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنیەکان، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزەرانی بەرێز استاژ پارێزەر ڕێبین شێخ سمایلی استاژ پارێزەر محمد نجیم لە محکمەی باڵای فیدڕاڵی عێراق داوامان تۆمار کرد لەسەر هەریەک لە محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان".
جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتە کە پارێزەرەکانیان هەموو توانا و لێهاتویی خۆیان لەبواری یاساییدا بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بتوانین لە دادگایی فیدڕاڵیەوە بڕیارێک بدرێت کە لەبەرژەوەندی هەموو مووچەخۆران بێت و هەردوو حکومەت مولزەم بکرێن بەوەی مووچەخۆران نەکەنە قوربانی کێشەی سیاسیەکانی نێوان خۆیان.