نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێکی هاتۆچۆ لە سەر رێگای گشتی نێوان قەزای ئامێدی - سیاراتیکا لە پارێزگای دهۆک ژنێك گیانی لە دەستدا و چوار کەسیتر برینداربوون.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئازاد تاها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتۆچۆی دهۆک رایگەیاند" ئەمڕۆ رووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی، پیک ئاپ و بی ئێمێك دا لە سەر جادەی گشتی نزیك مزگەوتی رۆستینك روویداو بەهۆیەوە گیان ژنێک گیانی لە دەستداو چوار هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخشۆشخای فریاکەوتنی دهۆک بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.