لە مەرزی پەروێزخان ژمارەیەک تانکەری سووتەمەنی تەقینەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ چەند تانكەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیان گرت و بەشێكیان بەهۆی گڕگرتنەوە تەقیوونەتەوە و تا ئێستاش هۆكاری سەرەکی رووداوەكە نەزانراوە. 

کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تەقینەوە و سووتان. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا هۆکاری تەقینەوە و سووتانی ئەو تانکەرانە نەزاندراون.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. 



PM:07:31:26/08/2024