سنوری شارباژێر و چیای مەتینا و چۆمان بۆردومانکران

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ سوپای تورکیا سنوری شارباژێر و زنجیرە چیای مەتینا و سنوری چۆمانی بۆردومانکرد.

ئەمرۆ سنوری گوندی شینکێی لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانکرا. 

ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینای بۆردومانکرد. 

لای خۆیەوە کامەران عوسمان لێپرسراوی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ ھێزی ئاسمانی تورکیا بۆردومانی چیای شێخ ناسری لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان کردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ.



PM:08:01:26/08/2024