ئاگرەکەی پەروێزخان گیان لەدەستدان و سوتانی ١٠ تانكەری لێكەوتەوە

ئاگرەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان تادێت زیاتر فراوان دەبێت و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا ١٠ تانکەر سووتاون و شۆفێرێکیش بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە. 

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان گڕی گرت و تەقیەوە و لە ئەنجامیشدا ١٠ تانكەری دیكە گڕیان گرتووە. 

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، شۆفێرێک لە ئەنجامی ئاگرەکە گیانى لەدەستداوە و کارمەندێکى بەرگرى شارستانى بریندار بووە. 

هەروەها لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەكەن و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەكەدان. 



PM:08:08:26/08/2024