دارایی هەرێم بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی ناوی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاوکردەوە. 

ئەمشەو دووشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی ناوی ئەو بانكانەی لەسەر ئاستی پارێزگاکان بڵاوکردەوە كە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێم دیاریكراون. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە کە" هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات، ئەگەریش لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت". 

لیستی ناوی بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە: 



PM:09:22:26/08/2024