وانەبێژانی هەولێر: دامەزراندن ئەوانەش بگرێتەوە کە فەرمانیان نوێ نەکراوەتەوە

مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایەکیان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی کرد و ڕایانگەیاند" پێویستە دامەزراندن ئەوانەش بگرێتەوە کە فەرمانیان نوێ نەکراوەتەوە". 

وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر، ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە" وەک وانەبێژانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەند مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە ساڵی ٢٠١٦ تاکو ٢٠٢٠ وانەبێژ بوون، پڕن لە ئەزموونی مامۆستای و پەروەردەی و زانستی لە کاتێکدا ئەوان دەوامیان کردووە کە بڕەپارەیەکی کەمیان بۆ حساب کراوە". 

دەشڵێن" لە كاتی قەیراندا بەو پەڕی دڵسۆزی دەوامی فەرمی خۆیان كردووە ئەمری ساڵانەیان هەیە تا ٢٠٢٠، بەڵام لە ٢٠٢٠ بەرەو سەرەوە ئەمریان بۆ نوێ نەکراوەتەوە". 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وانەبێژانی پەروەردەی هەولێر داوا لە مەسرور بارزانی و وەزیری پەروەردەی هەرێم دەکەن کە" ناوی هەموو ئەو مامۆستایانە لە سیستەمی پەروەردە دابندرێنەوە گریبەستی هەمیشەیی بیانگرێتەوە".



PM:11:01:26/08/2024