کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی ٦٠ مەتری پارێزگای هەولێر له ژمارەیەک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگر كهوتهوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرگرى شارستانى هەولێر، ئەمشەو دووشەممە ڕایگەیاند" لە شەقامى ٦٠ مەترى هەولێر ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن".
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئاگرەکە لە ژمارەیەک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە شەقامى ٦٠ مەترى هەولێر کەوتووەتەوە.
تائێستا قەبارەی زیانەکان و هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەوە نەزانراوە.