وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی خەرجكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی دا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پارەی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکرێت. 

شەوی دووشەممە ماڵپەڕی (کوردسات نیوز)، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" بەغداد ھەموو رێکارەکانی سەبارەت بە مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی مەدەنی ھەرێم تەواو کردووە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی ھەرێمی پەسەند کردووە و رەوانەی بەشی بودجەی کردووە، تەنھا واژووی خەرجکردن و ناردنی پارەکە ماوە. 

وتیشی" ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤ ئیمزا لەسەر خەرجکردن و رەوانەکردنی پارەی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت". 



AM:12:08:27/08/2024