کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە بڕیارێکدا ڕایگەیاندووە" عەبدولکەریم حسێن زادە کە کوردێکی سوننەیە و نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدەیە لە پەرلەمانی ئێران، وەکو جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە ھەژارنشینەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستنیشان کردووە". 

یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا، کوردێکی سوننە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار وەردەگرێت.

عەبدولکەریم حسێن زادە لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری پلاندانانی شار لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای تاران وەرگرتووە، لە خولی ٩ و ١٠ و ١٢ی پەرلەمانی ئێران، نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدە بووە.



AM:09:26:27/08/2024