سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوو حیزب بە نەفەسی حیزبی و بنەماڵەیی ئەم وڵاتەیان بەم شوێنە گەیاندووە، پڕیان كردوە لە ستەم و گەندەڵی".
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە مەڵبەندی ڕاپەڕین وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" ئەمڕۆ میللەتەكەمان تووشی كۆمەڵێك قەیران و گرفتی گورچكبڕ بووە، خەڵك زیاتر باسی گرفتەكانی ژیان و گوزەران دەكات، بەڵام كێشەی گەورەی خەڵك لە بواری ئایندارییدایە".
وتیشی" ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه ٣٢ ساڵه ئه‌و شێوه حوكمڕانیه‌ی تێدا گیراوه‌ته به‌ر، زۆر كار كراوه له‌سه‌ر نه‌خۆش كه‌وتنی خه‌ڵك له ڕووی هزری و ده‌روونی و ڕه‌وشتی و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه، ده‌رد و نه‌خۆشییمان زۆرن، هی وا هه‌یه وشه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌نیا له ڕووی ئابووری و كارگێڕی و حكومییه‌وه به‌كاردێنێ، به‌ڵام چه‌مكه‌كه‌ی زۆر فراوانه".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاند" دوو حیزب بە نەفەسی حیزبی و بنەماڵەیی ئەم وڵاتەیان بەم شوێنە گەیاندووە، پڕیان كردوە لە ستەم و گەندەڵی، پەیوەندی سەقەتی هەردوو حیزبی حوكمڕان لەگەڵ توركیا و ئێران بە جۆرێكە كە یەكێكیان سەر بەملایە و یەكێكیان سەر بەو لایە".
لەبارەی پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، عەلی باپیر دەڵێت" ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، هەندێک بۆ ساركردنه‌وه‌مان ده‌ڵێن كوا به هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری ده‌كرێ؟ ئه‌وانه هه‌ر له شوێنی خۆیانن، با خۆمان ماندوو نه‌كه‌ین، ئه‌و قسانه ئاو كردنه ئاشی حوكمڕانانێكه كه ئه‌و وڵاته‌یان پڕكردوه له سته‌م و گه‌نده‌ڵی، چۆن لاناچن، ئه‌گه‌ر له‌و حكومه‌ته ناڕازی، وه‌ره هاوكارمان به با به‌یه‌كه‌وه بیگۆڕین، با خه‌ڵكمان له‌گه‌ڵ بێ ئه‌و كاته بزانه چۆن ده‌یانوه‌ستێنین و لاشیانده‌به‌ین".