بەغداد بڕێكی دیكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجكرد

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بڕی (٥٥٠) ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بڕی (٥٥٠) ملیار دیناریدا، بە مەبەستی دابینکردنی مووچەی مانگی تەموزی مووچەخۆرانی هەرێم. 

بڕیارە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە" لەسەر فه‌رمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مووچەی هەردوو مانگی (تەموز و ئاب)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تا هه‌فته‌ی داهاتوو خەرجدەکرێت".



AM:11:27:27/08/2024