نرخی کارەبای موەلیدە دیاری کرا

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد، کە بریتییە لە (٢٥٥) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب ( ٨) دیاریکرد، کە بریتییە لە (٢٥٥) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ئاب بریتییە لە (٢٥٥) دینار، لە کاتێکدا مانگی تەمموز نرخی کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان (٢٥٨) دینار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.



PM:03:59:27/08/2024