بە گوێرەی زانیارییەکان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئەمڕۆ لە لایەن بەگداوە بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردراوە، بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌غدا زیاتر له ٥٥٠ ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نارد، به‌ڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی راگەیاندووە" کە ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانه و پاره‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وت نییه كه تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران وه‌ریاننه‌گرتووه".
ئەو سەرچاوە دەڵیت " بەهۆی ئەو کێشانەی کە لە لیستی مووچەی مانگی ٧ دا بووە بەغدا ئەو لیستەی رەتکردووەتەوە و ئاماده نییه ته‌واوی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات، چونكه له‌مانگه‌كانی رابردوو پاره‌ی زیاتری بۆ هه‌رێم ناردووه و داواشی له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كردووه به‌و پاره زیاده‌یه‌ی كه ناردویه‌تی مووچه‌ی مانگی حه‌وت بده‌ن له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ".
گرفتی لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وت كه حكومه‌تی هه‌رێم به ناڕێكی ئاماده‌ی كردبوو، چه‌ندین ناوی دوباره و نایاسایی و دوومووچه‌ی تێدابوو، هۆكاری ئه‌وه‌بوو به‌غدا مووچه‌ی مانگی حه‌وت نه‌نێرێت.
هەر بۆ ئەو کێشەیەش بڕیارە سبەی شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.