هاتووچۆی دهۆك: كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێك دەخرێنەكار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێكی شارەكە دەخرێنەكار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ئەمڕۆ ٢٧ی ئاب لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوارشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤، كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی لە چەند شەقامێك دەكەونەكار.

وەك هاتووچۆی دهۆك ڕوونی كردۆتەوە، كامێرەكان لەم شوێنانە دانراون:
– ڕێگای گەڤەركێ‌ ٦٠كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی چاكسازی زركا ٦٠ كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی ئەڤریك ٦٠ كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی چەڕە ٦٠ كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك لە ئۆڤەرپاسی سێگردكا ٤٠ كیلۆمەتر- كاتژمێر.
– ئۆڤەرپاسی باعەدرێ‌ بۆ ترافیك لایتی چوارڕێیانی شێخان (بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك ١٠٠ كیلۆمەتر/ كاتژمێر) بۆ (ئۆتۆمبێلی گەورە ٨٠ كیلۆمەتر/ كاتژمێر).




PM:07:17:27/08/2024