بۆکان.. پێنج کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ هاوڵاتی لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە" لەسەر رێگەی (بۆکان – شاهین) رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی (بیجۆ و پراید) روویداوە". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. 

لەبارەی ڕەگەزی ئەو کەسانەی بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، میدیاکانی ئێران باس لەوەدەکەن کە، دوو کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە ڕەگەزی نێرن و کەسێکیشان ژنە، هەروەها لە ئێستاشدا دوو بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشیکی رەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراون. 

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دەستپێکردووە.



AM:10:06:28/08/2024