کەشناسێک: گەرمای بەتینی هاوینی ئەمساڵ کۆتای هات

شارەزایەکی بواری کەشوهەوا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات و سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە" سبەینێ پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ دەبێت و لە ئەنجامی کاریگەری ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە لە ناوچەکانی ھەرێم نزمتردەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی عێراق ٣ تا ٤ پلە دادەبەزێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ١٠ - ٢٥کم/ک ئاراستەی با رۆژئاواو و باکوری رۆژئاوا دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی لە سبەینێوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ھەفتەی داھاتوو بە جێگیری دەمێننەوە و بەرزنابنەوە. 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت: 

ھەولێر ٤٠ پلە

سلێمانی ٣٩ پلە

دھۆک ٣٩ پلە

ھەڵەبجە ٤٠ پلە

کەرکوک ٤١ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٤٢ پلە

ئیدارەی راپەرین ٤٠ پلە

ئیدارەی سۆران ٣٨ پلە 

ئیدارەی زاخۆ ٣٩ پلە

حاجی ئۆمەران ٢٩ پلە

بەغداد ٤٠ پلە 

بەسرە ٤٤ پلە 

ئەنبار ٣٦ پلە

نەجەف ٤٠ پلە 

نەینەوا ٤٠ پلە 

واسیت ٤٢ پلە 

سەڵاحەدین ٤١ پلە

میسان ٤٤ پلە

زیقار ٤٤ پلە 

موسەنا ٤٤ پلە 

دیالە ٤٢ پلە

بابل ٤١ پلە 

کەربەلا ٤١ پلە

قادسیە ٤١ پلە



AM:10:33:28/08/2024